دیمه‌نێك له قایمقامیه‌تى كۆیه له‌كاتى ئاڵ‌وگۆڕكردن به به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كان... وێنه: قایمقامییه‌تى كۆیه.
پێشتر خه‌ڵكی سكتان ناڕازی بوون
ئاڵوگۆڕ به به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كانى سكتان و بالیسان كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتان و بالیسان ئاڵ‌وگۆڕیان پێكراوه و له دوێنێوه له شوێنی تازه‌یان ده‌ستبه‌كار بوون.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا له به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتانه‌وه گواسترایه‌وه بۆ ناحیه‌ى بالیسان و مه‌هدی مسته‌فاش به پێچه‌وانه كرایه به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتان.
ناحیه‌ى سكتان كه‌وتووه‌ته دۆڵى هیران و له رووى ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زای كۆیه‌یه، به‌ڵام ناحیه‌ى بالیسان له دۆڵى بالیسانه و له رووى ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زاى شه‌قڵاوه‌یه.
قایمقامیه‌تى كۆیه بڵاویكرده‌وه، ئاڵوگۆڕكردنه‌كه لە ژێر راسپاردەی نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێمی كوردستان قوباد تاڵەبانی كراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر خه‌ڵكی ناحیه‌ى سكتان و گونده‌كان، ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی بوو له به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه و گۆڕینى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كه‌یان.