دیمه‌نێك له گه‌ڕى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى شێفه‌كان... وێته: ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم.
خواردنه كوردیه‌كان به‌ره‌و نێوده‌وڵه‌تى بوون ده‌چن
له هه‌ولێر تیمی هه‌ڵبژارده‌ى “شێف”ـه‌كانى عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنى تیمى هه‌ڵبژارده‌ى شێفه‌كانى عێراق ده‌كات، كه ژماره‌یه‌ك شێفى هه‌رێمی كوردستانیشی له‌گه‌ڵدایه، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاریش ده‌ڵێت، هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه له‌رێگه‌ى ئه‌م هه‌ڵبژاردەیه‌وه شێفه كورده‌كان خواردنه كوردییه‌كان له رووى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به بڕاند بكه‌ن.
تاوه‌كو ئێستا له عێراقدا تیمێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ى شێفه‌كانى عێراق نه‌بووه، ئه‌وانه‌ى به‌شداریشیان له فێستڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه وه‌كو تاكه‌كه‌س به‌شدار بوونه.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، گه‌ڕى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى هه‌ڵبژارده‌ى شێفه‌كان له‌هه‌ولێر كۆتایی پێهاتووه به‌ڵام هێشتا دوو گه‌ڕى دیكه‌ى ماوه بۆئه‌وه‌ى تیمه‌كه هه‌ڵبژێردرێت.
وتیشی “زیاتر له 400 چێشتلێنەری کوردستانی و عێراقی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشدارى ئه‌م پێشبڕکێیه‌ن بۆ دیاریکردنی تیمه‌كه”.
گەڕی یەکەمی پێشبڕکێکە، له رۆژانى 21 و 22.12.2024 لە شاری هەولێر به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار وایە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی نوێش گەڕی دووەم و سێیەم بەڕێوەبچێت.
دوای هەرسێ گەڕی پێشبڕکێکە ته‌نیا 15 شێف هەڵدەبژێردرێن بۆ پێکهاته‌ى تیمی هەڵبژاردەی شێفەکانی عێراق و وته‌بێژیش ده‌ڵێت “دروستكردنى ئه‌م تیمه بە مەبەستی بەشداریکردنیانه لە پێشبڕکێ و فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی خواردن کە لە ناوەوه و دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەچن”.
باسی له‌وه‌شكرد، ئامانجی دەستەی گەشتوگوزار زیاتر ناساندن و بە براندکردنی خواردنە کوردیەکان و بە بازاڕکردنە بۆ کەرتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە رێگەی شیفەکانی کورد لە کاتی بەشداریکردنیان لە فێستیڤاڵ و پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان.