ژولیا ئاوات دەخوازێت لەگەڵ عەدنان کەریم دوێتێک بکات
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ژولیا حوسێن ئەو کیژۆڵە دەنگخۆشەی بە کچەکەی عەدنان کەریم ناوبانگی دەرکرد، دەیەوێت هونەرەکەی بگەیەنێتە لووتکە و ئاواتیش دەخوازێت دوێتێک لەگەڵ عەدنان کەریم بکات.
ژولیا لەگەڵ ژیواری خوشکی، ساڵانێکە لە سۆشیال میدیا بە کەڤەرکردنەوەی گۆرانی هونەرمەندەکان هەوادارێکی زۆریان بۆ خۆیان کۆکردووەتەوە، بەڵام وتنەوەی گۆرانییەکی عەدنان کەریم ژولیای زیاتر ناساند، لە لێدوانێکی تایبەتیشدا بۆ 964 وتی، “تا ئێستا عەدنان کەریم هیچی پێنەوتووم، بەڵام ئاوات دەخوازم گۆرانییەکی لەگەڵ بڵێم و داواشی لێدەکەم بەرهەمی نوێمان پێشکەش بکات.
ژولیا جیاواز لە هونەر، بەشێکی ژیانی بۆ خوێندن تەرخان کردووە، بەڵام وەک خۆی باسی دەکات، ئەمە رێگر نابێت لە گەیاندنی هونەرەکەی بە لووتکە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح