بۆ وێنە گرتن لەناو بەفر
گەشتیاران روویان لە چیای کۆرەک کردووە
+964
ئاکام غەفوور – سۆران
دوای ئەوەی دوێنی ئێوارە شەپۆلێکی بەفربارین روویکردە هەرێمی کوردستان و زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی گرتەوە، گەشتیارێکی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ شەڕە تۆپەڵ و گرتنی وێنەی یادگاری روویان لە چیای کۆڕەکی قەزای رواندز کردووە.
مینا توانا، هاوڵاتییەکی شاری هەولێرە بە 964ـی وت، یەکەمین جارمە بێمە چیای کۆڕەک، پێشتر لەبەر قەرەباڵخی شوێنەکەمە نەمتوانیوە سەردانی بکەرم.
وتیشی، کەشەکەی زۆر خۆشە و هەم شەڕە تۆپەڵمان کردووە و وێنەی زۆریشم گرتووە، هیوادارم خەڵک پاکوخاوێنی شوێنەکە بپارێزن، چونکە گەشتیارمان زۆرە و دەبێ بە پاکوخاوێنی بیهێلێنەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر