لە گۆپتەپە

دارکونکەرە لەجیاتی کونکردنی دار خەریکی خواردنی پرتەقاڵەکانە

964+

عەزیز عەبدوڵا – گۆپتەپە

بەرهەمی مزرەمەنییەکانی گۆپتەپە دارکونکەرە دەیانخوات و ئەوەی دەمینێتەوەش لە بازاڕەکان نافرۆشرێت.

جوتیارانی ئەم ناوچەیە ماوەی چەند ساڵێکە بۆیان دەرکەوتووە کە خاکی گۆپتەپە بۆ بەرهەمهێنانی مزرەمەنییەکان بەپیتە و ساڵ بە ساڵ پرتەقاڵ و لیمۆکانیان گەورە دەبن.

محەمەد حەمە رەشید جوتیارێکی گۆپتەپەیە و ماوەی 10 ساڵە زیاتر لە هەزار نەمامی لیمۆ و پرتەقاڵ و نارنجی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هێناوە و چاندوویەتی.

محەمەد حەمە رەشید بە964ی وت، ماوەی 10 ساڵە لەگەڵ خێزانەکەی سەرقاڵی گەورەکردنی باخەکەیانن، ئەمساڵ لە چاو ساڵانی ڕابردودا بەرهەمیان کەمتر بوو بەڵام پرتەقاڵەکان گەورەترن.

وتیشی ”ساڵی پار بە شەش تاوەکو حەوت پرتەقاڵ کیلۆیەک دەردەچوو بەڵام ئەمساڵ سێ پرتەقاڵمان کیلۆیەکە”.

باسی لەوەشکردووە کە ئەمساڵ بەشێک لە بەرهەمەکانیان بەهۆی دارکونکەرەوە زیانی پێگەیشتووە، سەرەتا وایانزانیوە پێشوولەیە، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە کە دارکونکەرە ناوەوەی پرتەقاڵەکانی خواردووە.

”پرتەقاڵەکان پوکاونەتەوە و تەنها توێکڵەکەی ماوە” ئەمە دوا خەمی محەمەد حەمە رەشیدە لەسەر پڕتەقاڵەکانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی ساخبونەوەشيان هەیە لە بازاڕەکان، کاتێک دەیچننەوە و ڕەوانەی بازاڕەکانی دەکەن کەس نایکڕێت.

گوندی گۆپتەپە بە دووری 13 کیلۆمەتر دەکەوێت ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ ،ساڵانە زیاتر لە 60 جوتیار خەریکی کشتوکاڵن و بژێوی خۆیان لەو خاکە بەپیتە پەیدا دەکەن.

پێداچوونەوە؛ ژوولی عەدنان

مێشولە بەربووەتە گیانی هەنجیرەکانی گۆپتەپە

مێشولە بەربووەتە گیانی هەنجیرەکانی گۆپتەپە

لە ئەڵمانیاوە داوای سێوی بن ئەرزی گۆپتەپە دەکرێت

لە ئەڵمانیاوە داوای سێوی بن ئەرزی گۆپتەپە دەکرێت