بەرگری شارستانی سۆران پشکنین بۆ بەنزینخانەکان دەکات - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران
هۆتێل و مۆتێلەکانیش ئاگاداربن
بەرگری شارستانی سۆران پشکنین بۆ بەنزینخانەکان دەکات
964+
شۆڕش قادری
بەرگری شارستان سۆران تەنیا کاری فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە ناکات، بەڵکو پشکنین بۆ بەنزینخانە و هۆتێل و مۆتێلەکانیش دەکات و لەوچوارچێوەیەشدا هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە.
“بە بەشداری پێنج تیم هەڵمەتێکی پشکنینمان بۆ 18 بەنزیخانە لە سنوری قەزای ناوەندیی سۆران ئەنجامدا بە مەبەستی دڵنیابوون لە بوونی مەرجەکانی سەلامەتی و بەرگری شارستانی”، کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران وای بە 964 وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەڵمەتە تەواوی قەزا و ناحیەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگرێتەوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا سەرجەم شوێنە پیشەوەرییەکان و هۆتێل و رێستورانت و دوکان و بازاڕە میللییەکان و هۆڵە وەرزشی و بۆنەکان بەسەردەکەنەوە.
کاروان میراودەلی وتیشی، “ئەم جۆرە هەڵمەتانە تەنها لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانە و پێویستە بەردەوام چاودێری هەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی گشتی بکەین”.