تیمەکان دەیانهێننەوە
رزگار کران.. ئەو سێ گەشتیار و خێزانەی گیریان خواردبوو
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەو سێ گەشتیارە عەرەب و خێزانەی خەڵکی شەقڵاوە کە لە نزیک گوندی وێزەی باڵەکایەتی بەهۆی بەفرەوە گیریان خواردبوو، تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران پێیان گەشتن و بەبێ زیانی گیانی رزگاریان کردن.
لە ناوچەکە نە ئینتەرنێت کاری دەکرد، نە تەلەفۆن ئاسان دەکرا، کاتی ویست تا تیمەکان بە گەشتیار و خێزانەکە گەیشتن، کاتێک پێیان زانین بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروست بووە.
یەکەمجار، سێ گەشتیارە عەرەبەکە رزگار کران کە بۆ گەشت روویان لە ناوچەکە کردبوو، ئەوانەی حاڵەتی دووەمیش خێزانێکی خەڵکی شەقڵاوە بوون لە هەمان شوێن، کە لە ژن و پیاوێک و دوو منداڵ پێکهاتبوون رزگارکران، 964 دەزانێت تیمەکان لەگەڵیانن و دەیانهێننەوە ناوچەی سەلامەت، تا بچنە ناو کەسوکاریان.
پێشتر، رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بۆ 964 وتی، دوو تیم لە بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان دەرچوون بۆ رزگار کردنی ئەو گەشتیارانە، کە بەهۆی بەفر و بەستەڵەک لە گوندی وێزە گیریان خواردووە.