هاوڵاتییان بە لێشاو روویان کردووەتە گۆیژە
یەکەم بەفری ئەمساڵ لە سلێمانی باری
964+
دیلا محەمەد جەزا – سلێمانی
یەکەمین بەفربارینی ئەمساڵ لە شاخی گۆیژە دەستی پێکرد و هاوڵاتیان پەیتا پەیتا سەردانی دەکەن بۆچێژبینین و بەسەربردنی کاتێکی خۆش.
کاروان ئەحمەد هاوڵاتی بە 964ـی وت، هاتوون خۆشی ببینن لە یەکەم بەفری ئەمساڵ و یادگاری تۆمار بکەن.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمشەو شەپۆلێکی بەفر بارین روودەکاتە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم، ئێستاش لە شاخی گۆیژە و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستا بەفرەکە دەستی پێکردووە و بەردەوامی هەیە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر