دەنگی پەڕلەمانی ماوە

حکومەت بودجەی ساڵی 2025ی بۆ پەڕلەمانی عێراق ناردەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

دوای گۆڕانکاریی لە بڕگەیەک و وەرگرتنی رای حکومەت، خشتەی بودجەی ساڵی 2025ی عێراق گەیشتەوە بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، قسەیەک هەیە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان بخرێتە دەنگدانەوە.

ئەو بڕگەی گۆڕانکاری تێدا کراوە، كرێی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی كوردستان لە شەش دۆلارە بۆ 16 دۆلار زیاد كردووە لە خشتەی ساڵی 2025، ئەگەر لە خوێندنەوەی دووەم دەنگی پێویست بهێنێت، پەڕلەمان پەسەندی دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 20.12.024، نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەی دارایی پەرلەمان، بڕگەی دیاریكردنی كرێی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی كوردستان هەمواركردەوە، دواتر خشتەی بودجەی ساڵی 2025ـی نارد بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر دەرببڕێت.

لەو راگەیەندراوەی نوسینگەی راگەیاندنی پەڕلەمان، باس لەوەکردووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی 2025ـی نارد بۆ پەرلەمان، دوای دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئامانجی بودجەى 2025 دابینکردنى ئاسایش و بەرزکردنەوەى دا...

ئامانجی بودجەى 2025 دابینکردنى ئاسایش و بەرزکردنەوەى داهاتى نانەوتییە

پەڕلەمانی عێراق بۆ پێنج بڕگە کۆدەبێتەوە یەکیان هەموار...

پەڕلەمانی عێراق بۆ پێنج بڕگە کۆدەبێتەوە یەکیان هەمواری بودجەیە