964 هەواڵەکەی پشتڕاست کردووتەوە

لەسنووری داقوق لافیتەی پرسەیەکیان لێ بووبوە ئاڵای دا*عــــ*ش

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

شەوی رابردوو دانشتیووانی گوندی خالد لە رۆژئاوای قەزای داقوق لافیتەیەکی پرسەیان لێ بووەتە ئاڵای داع*ش و هێزەئەمنیەکانیان لێ ئاگادارکردووەتەوە.

لە ئەم بەیانییەوە ئەو بابەتە بووەتە باس و خواسی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکی ئەو سنوورە و ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردبوو.

سیراجەدین فازڵ، قائیمقامی داقوق بە 964ـی وت، “ئەو هەواڵانەی باس لەهەڵکردنی ئاڵای داع*ش دەکەن لە سنووری داقوق دوورن لەراستیەوە و دوای بە دواداچوونی هێزە ئەمنیەکانی سنوورەکە، دەرکەوتووە کە درەنگانێکی شەوی رابردوو، دانیشتووانی گوندی خالد لەرۆژئاوای قەزاکە، لافیتەی پرسەیەکیان لەسەر دیواری قوتابخانەیەک بەهەڵواسراوی بینیوەو وایانزانیوە ئاڵای داع*شە، بۆیە هێزەئەمنیەکانیان لێ ئاگادار کردووەتەوە.

وتیشی، ئەو گوندە گوندێکی ئارامە و نزیکە لەسەنگەری هێزەکانی سوپای عێراقەوە و داواش دەکات کە میدایاکان لەگواستنەوەی هەواڵ وردبن و لەسەرچاوەی فەرمیەوە پشتڕاستی بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە نەبنە هۆی دروست بوونی مەترسی و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە داقوق چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی

لە داقوق چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی