سەربازانی سوریا لە سنووری قائیم دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان
ژمارەكەیان دیار نییە
عێراق سەربازە سورییە هەڵاتووەكان دەگەڕێنتەوە وڵاتەكەیان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە گەڕاندنەوەی ئەو سەربازە سورییانە كردووە، كە لە كاتی كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد رایانكردبوو بۆ عێراق.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق عەمید میقداد میری، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.12.2024 لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە رێگەی دەروازەی قائیم لە سنووری نێوان عێراق و سوریا، رێوشوێنەكانی گەڕاندنەوەی سەربازانی سوپای سوریا دەستپێكردووە.
ئاماژەی بەوەش دا، لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە سوریا كاریان كردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سەربازانەی رایانكردبوو بۆ عێراق.
رۆژی هەشتی ئەم مانگە بە سەدان سەربازی سوپای سوریا، دوای كەوتنی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد و سەركەوتنی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن، رایانكردە عێراق و خۆیان رادەستی هێزەكانی عێراق كرد.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژمارەی ئەو سەربازانەی ئاشكرا نەكرد، كە داخلی سنووری عێراق ببوون، بەڵام بە پێی ئەو هەواڵانەی لەو كاتدا بڵاوبوونەوە، باس لەوە دەكرێت زیاتر لە هەزار سەربازی سوریا هاتبوونە ناو سنووری عێراقەوە.
عێراقییەک وەک مردوو موچەی خانەنشینی وەرگرتووە و ئێستا لە سوریا زیندووە
سوریا
"ساڵێکى خۆش بۆ هەمووان"
مەزڵوم عەبدی: لە ساڵی نوێدا کار بۆ سوریایەکی گەشەسەندوو و ئارام دەکەین
"نزیكبوونەوەی رێككەوتن لە ئارادا نییە"
تانک و چەكی قورس براوەتە گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب
گومان دەکرێت هێرشەکە خۆکوژی بێت یان بۆمبی چێنراو
تەقینەوە لە ناو مزگەوتێکی حەمسی سوریا روویدا و کوژراو و بریندار هەن
ترانزێت خێراتر دەكات