دیمه‌نێكی لیژنه‌كه‌ى مامفى مرۆڤ له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى یه‌كێك له كه‌مپه‌كان... وێنه: نوسینگه‌ى مافى مرۆڤى كۆیه.
سێ ساڵه هیچ رێكخراوێك هاوكارى نه‌كردوون
مافى مرۆڤى كۆیه: دۆخى هه‌ر سێ كه‌مپەکەی ئاواره‌كانى رۆژهه‌ڵات زۆر خراپه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆیه سێ كه‌مپی ئاواره‌كان بۆ خێزانه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان هه‌ن، مافى مرۆڤ سه‌ردانى كردوون و ده‌ڵێت، دۆخى ژیانیان زۆر خراپه، چونكه ماوه‌ى سێ ساڵه هیچ رێكخراوێك هاوكاری نه‌كردوون.
كه‌مپه‌كانى ئازادی، ئامریە و زەویەسپی، ئه‌و سێ كه‌مپه‌ن ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له سنوورى قه‌زاى كۆیه‌ن و له ئێستاشدا نزیكه‌ى 450 خێزانى ئاواره‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانى تێدا نیشته‌جێن.
سه‌نگه‌ر عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى مافى مرۆڤى كۆیه، له‌سه‌ر راسپارده‌ى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ، سه‌ردانى كه‌مپه‌كانیان كردووه بۆئه‌وه‌ى راپۆرتێك له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان ئاماده بكه‌ن.
وتیشی “خێزانه‌كانى ئه‌و سێ كه‌مپه له زۆربه‌ى رووه‌كانه‌وه له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت ماوه‌ى سێ ساڵه هیچ رێكخراوێكی مرۆیی سه‌ردانى نه‌كردوون و هاوكاری نه‌كراون”.
كێشه‌ى ده‌رچوونى خوێندكارانى زانكۆیان هه‌یه، دواى ده‌رچوونیان ناتوانن له‌هیچ شوێنێك دابمه‌زرێن به‌هۆى ئه‌وه‌ى خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه نین.
له رووى ماددیه‌وه، دۆخى ته‌واوى خێزانه‌كان خراپه به‌هۆى ئه‌وه‌ى موچه‌خۆر نین و ئه‌وانه‌شی كار ده‌كه‌ن خۆبه‌خشن و داهاتێكی پێویستیان نایه‌ته ده‌ست بۆ به‌ڕێكردنى ژیان و گوزه‌رانیان.
سه‌نگه‌ر ده‌شڵێت، راپۆرته‌كه بۆ ده‌سته‌ى باڵا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وان لاى خۆیانه‌وه كاری پێویستیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.