چه‌ند دیمه‌نێكی گامێشه مرداربووه‌كه دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ... وێنه: ڤێتێرنه‌رى به‌رده‌ڕه‌ش.
خاوه‌نه‌كه‌ى گیرا و سزاش درا
نه‌یانهێشت گامێشه مرداربووه‌كه بگاته ده‌ست قه‌سابه‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له بازگه‌یه‌كی قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش، ئاژه‌ڵدارێك دیوه‌ست گامێشێكی مرداربوو بگه‌یه‌نێته ناو بازاڕى به‌رده‌ڕه‌ش به‌ڵام ده‌ستگیركرا و سزاى پێبژاردنیشی بۆ كرا.
له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ئه‌وه دووه‌م حاڵه‌تى ئاژه‌ڵى مرداربووه له‌و بازگه‌یه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گرێت و خاوه‌نه‌كانیشان سزا ده‌درێت.
د. محه‌مه‌د مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێتێرنه‌رى به‌رده‌ڕه‌ش به 964ـى وت، خاوه‌ن گامێشه‌كه به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و ته‌نیا گامێش له سنووره‌كه‌یان به‌خێوده‌كات و ده‌یویست ئه‌و گامێشه بگەیه‌نێته ده‌ست قه‌سابه‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش.
وتیشی “به‌پێی پشكنینه‌كانمان ده‌ركه‌وت ئه‌و گامێشه نه‌خۆش بووه و خاوه‌نه‌كه‌شی بۆئه‌وه‌ى ساغى بكاته‌وه هێنابووى به‌ڵام له‌بازگه‌ى چه‌مه ئێمه‌یان ئاگادار كرده‌وه و ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرت”.
لایخۆشیه‌وه بۆتان سه‌یفه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى قایمقامییه‌ت بۆ 964 ئاشكراى كرد، سزاى مادى ئه‌و خاوه‌ن گامێشه‌یان داوه و به‌ڵێننامه‌شیان پێ پڕكردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره دووباره بكاته‌وه ده‌درێته دادگا.
“خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كه به‌ر له‌وه‌ى گامێشه‌كه‌ى بگوازێته‌وه قسه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند قه‌سابێك كردووه، ئه‌وانیش پێیانوتوه ئه‌گه‌ر ده‌توانى بیگه‌یه‌نیته ناو به‌رده‌ڕه‌ش لێت ده‌كڕین” ئه‌مەش قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێتێرنه‌رییه بۆ 964.
هه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا و له‌هه‌مان بازگه، خاوه‌ن ئاژه‌ڵێكی دیكه گوێره‌كه‌یه‌كی مراداربووى لێ گیرا به‌هه‌مان شێوه ده‌یویست بیگه‌ینێته ناو قه‌سابه‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش به‌ڵام ئه‌ویشیان سزاى مادى درا و ئاژه‌ڵه‌كه‌شیان له‌ناو برد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه ڤێتێرنه‌رى به‌رده‌ڕه‌ش بڵاویكردووه‌نه‌ته‌وه، گامێشه مرداربووه‌كه له چاڵێكدا ده‌سوتێندرێت و دواتریش به خوڵ داده‌پۆشرێت.