كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
حکومەتی عێراق بڕیاریدا
بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری و یەکەم پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لە 1%ـی موچە دەبڕدرێت
964+
توانا نەقی
ئەنجومەنی وەزیریانی عێراق بڕیاری دا بە لێبڕینی 1%ـی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کاتی تۆارکردنی بایۆمەتری و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەر بۆ یەکەمجار.
لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، رەزامەندی دەربڕاوە لەسەر پەسەندکردنی ئەنجامی تۆماری بایۆمەتری (UPN) وەک ژمارەی کار بۆ فەرمانبەرانی دامودەزگا حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، لەکاتی تۆمارکردنی بایۆمەتریەکە و هەروەها کاتێک فەرمەنبەرێک بۆ یەکەم جار پلەی بەرز دەکرێتەوە ئەوا لە 1%ـی موچەی بنەڕەتیەکەی دەبڕدرێت.
داوای ئەوەشکراوە، بە پێشکەشکردنی ئەو داتایانەی کە وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی داوای کردووە، بۆ ئەوەی هەموو ڕێکارەکان لە ماوەی ئەمساڵدا تەواو بکەن.