خاون چێشتخانەیەک لە دهۆک

لەبری گۆشتی خۆماڵی گۆشتی بەستووی دەرخواردی خەڵک دا بۆیە سزادرا

شۆڕش قادری

خاوەن چێشتخانەیەک لە دهۆک بۆ ماوەیەک کڵاوی کردەسەر خەڵک و لەبری گۆشتی خۆماڵی، گۆشتی بەستووی دەرخوارد دان، بەڵام لیژنەکانی قایمقامقامیەت پێیانزانی و سزایان دا.

بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامقامیەتی دهۆک، ئەمڕۆ سێشەممە 17.12.2024 لیژنەکانیان سەردانی ناو بازاڕیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە چێشتخانەیەک لەبری گۆشتی خۆماڵی، گۆشتی بەستوو دەفرۆشێت و دەرخواردی هاوڵاتیانی داوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ناوی ئەو چێشتخانەیە ئاشکرا نەکراوە بەڵام ئاماژە بەوەکراوە کە خاوەنی چێشتخانەکە سزایی دارایی دراوە.

قایمقامقامیەتی دهۆک دەشڵێت، “بەپێی رێنمایی لیژنەکانمان دەبێت سەرجەم چێشتخانە و خواردنگەکان بە ئاشکرا و لە شوێنێکی بەچاو گۆشت بفرۆشن و خواردنەکانیان پێشکەشی هاوڵاتیان بکەن، ئەگەرنا سزا دەدرێن.