دیمەنی دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان - وێنە؛ ئەرشیفی 964
بۆ ئەو کەسانەی بێبەشبوون لە وەرگرتنی نەوت
پیرەمەگروون بۆ جاری سێیەم نەوت دابەش دەکات
964+
ژێوار خدر
بڕیارە رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو 22.11.2024 كۆتا وه‌جبه‌ی نه‌وت دێت بۆ پیره‌مه‌گروون و بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشووتر نەیانتوانیوە بە هەر هۆکارێک بێت نەوت وەربگرن.
بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون بە 964ـی وت، ئەم نەوتەی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەگات، وەجبەی سێیەمە و پێشتریش دوو جاری دیکە نەوت لە ناحیەکە دابەشکراوە، ئەم وەجبەیە بۆ ئەو کەسانەیە، کە پێشتر بە هۆکاری ونکردنی کارتەکانییان یان هەر هۆکاریکی دیکە بێت نەیانتوانیوە نەوت وەربگرن.
وتیشی، دوو جاری پێشوو زۆرینەی هاوڵاتییانی سنوورەکەمان نەوتییان وەرگرتووە، تەنانەت نەوتیشمان لێ زیاد بووە و ناردوومانە بۆ ئەو شوێنانەی پێویستییان پێی بووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه، ده‌توانن رۆژی یه‌كشه‌مه سه‌ر له به‌یانییه‌كه‌ی له نزیك شاره‌وانی پیره‌مه‌گروون ئاماده‌بن بۆ وه‌رگرتنی بڕه نه‌وته‌كه‌یان.