دیمه‌نى قیرتاوكردنى رێگاى گوندى چاڵگە ... وێنه: رێگاوبانى سلێمانى .
زۆربه‌یان یه‌كه‌مجاره قیرتاو ده‌كرێن
به‌م كۆتایی ساڵه چانسی قیرتاوكردن بۆ رێگاكانى 10 گوندى قه‌ره‌داغ گه‌ڕاوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌ى قیرتاوكردن رووى له رێگاكانى 10 گوندى قه‌زاى قه‌ره‌داغ كردووه و قایمقامیش ده‌ڵێت، مه‌گه‌ر باران و به‌فر كاره‌كان رابگرێت ده‌نا بڕیاریان وایه تا هه‌موویان ته‌واونه‌كرێن، كاره‌كان ناوه‌ستن.
زۆربه‌ى ئه‌و گوندانه‌ى كارى قيرتاوكردن بۆ رێگاكانیان ده‌كرێت، یه‌كه‌مجاریانه.
ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌رەداغ به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م پڕۆژانه هی ساڵى پارن و پێشتر ده‌رخسته‌یان بۆ كرابوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى دارایی و ئاوه‌دانكردنه‌وه قسه‌یان كردووه و به ده‌رخسته‌ى نوێیه ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان كراوه.
وتیشی، “تا ئێستا رێگاى گوندى چاڵگە قیڕتاوكردنه‌كه‌ى ته‌واو كراوه، درێژییه‌كه‌ى 2.3 كیلۆمه‌تره و پانیی رێگاكه‌ش به شه‌ش مه‌تر دروستكراوه “.
بودجه‌ى قیرتاوكردنه‌كه‌ى 239 ملیۆن و 889 هه‌زار دیناره و له‌سه‌ر بودجه‌ى ئاسایی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دابینكراوه.
هه‌ر قیڕتاوكردنى رێگاى گونده‌كان نییه به‌ڵكو پێش ئه‌وه هه‌ندێك له رێكاگان پێویستیان به بڕین و رێكخستن و دروستكردنى قه‌نته‌رە و پرد هه‌یه و بۆیان دروست ده‌كه‌ن.
ئێستا گوندى گوڵه‌جۆش کاری تێکەڵەڕێژکردنی بۆ دەکرێت و چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ش ده‌ست به قیرتاوكردنى ده‌كرێت، قایمقامیش ده‌ڵێت “مه‌گه‌ر به‌فر و باران كاره‌كانمان بوه‌ستێنێت، ده‌نا بڕیاره‌كه وایه تا رێگاى هه‌موو گونده‌كان ته‌واونه‌كرێن، كاره‌كان نه‌وه‌ستن”.