دیمه‌نى په‌تاته‌ى كۆگاكراو له‌ناو یه‌كێك له كۆگاكانى ئاكرێ... وێنه كشتو‌كاڵى ئاكرێ.
"سه‌لامه‌تن"
لیژنه‌یه‌ک چاودێریی كۆگاكانى هه‌ڵگرتنى پەتاته‌ى ئاكرێ ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى ئاكرێ، له رێگه‌ى سێ لیژنه‌وه چاودێری بوارى كشتو‌كاڵى سنووره‌كه‌ی ده‌كات و دوایین سه‌ردانیشیان بۆ كۆگاكانى په‌تاته بووه و ده‌ڵێن، به‌پێی رێنماییه‌كان په‌تاته‌یان كۆگا كردووه و سه‌لامه‌تن.
كۆگاكان هی حكومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌تن ساردكه‌ره‌وه‌یان تێدایه و ساڵانه به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانى ئاكرێیان تێدا ده‌پارێزرێت.
فازڵ مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ كۆگاكان و ئه‌و شوێنانه‌ى تایبه‌تمه‌ندى بوارى كشتوكاڵییان هه‌یه.
وتیشی، “كۆگاكان به ته‌واوى پابه‌ندییه‌كانیانه‌وه به‌رهه‌مى په‌تاته‌یان پاراستووه و هیچ كێشه و گرفتێكیان نییه”.
ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كشتو‌كاڵى دهۆك ده‌ینێرێت له كوالێتى كۆگاكان و كه‌موكوڕییه هونه‌رییه‌كان و جۆرى زیانه‌كانیان ده‌پێچێته‌وه.
جگه له‌و لیژنه‌یه، كشتو‌كاڵى ئاكرێ له‌رێگه‌ى دوو لیژنه‌ى دیكه‌ى چاودێری خانووه پلاستیكییه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ش ده‌كات كه پێداویستى و ده‌ركانى كشتوكاڵیان تێدا ده‌فرۆشرێت و فازڵ مسته‌فاش ده‌ڵێت “تاكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تین كه سێ لیژنه‌مان بۆ چاودێرى بوارى كشتوكاڵ هه‌یه”.