23 پارچە بوون
لەچیای گۆرەز لە سنووری دیانا ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبران
964+
توانا نەقی
لە گوندێکی سنووری دیانا ژمارەیەک مین و تەقەمەنی جەنگی لەلایەن تیمەکانی مینلابەری دەستی DE6 لەناوبران.
یەنڕؤ دووشەممە، دەزگای گشتی کاروباری مین بڵاویکردەوە، لە کێڵگە مینی چیای گۆرەز B لە گوندی مەجیداوەی سەر بە ناحیەی دیانا توانراوە 23 مین پارەچە مین و تەقەمەنی لەناو ببرێن.
دەشڵێت، مینەکان لە جۆرەکانی V69 و POMZ 1 و یەک پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە لەناوبران.
عەلی میران بەڕێوەبەری گشتی تەکنیک لە دەزگای گشتی مین لە هەرێم بە 964ـی وت، بەردەوامن لە لەناوبردنی ئەو مینانەی کە لەلایەن تیمەکانیانەوە لە ناوچە جیاوازەکان هەڵدەگیرێنەوە.
وتیشی، ئەو 23 پارچە مینە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران.