دیمەنێکی بارانبارین لە یەکێک لە شەقامەکانی کوردستان - وێنە: 964
لە هەولێر 0 ملم باریوە
لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لە تەوێڵە باریوە
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا لە تەوێڵە زۆرترین باران باریوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی کەشناسی هەرێم، لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە هەولێر 0 ملم باران باریوە، بەڵام لە تەوێڵە 19.8 ملم باریوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەم چەند رۆژە لە حاجی ئۆمەران و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئیدارەی سۆران، بەفرێکی باش باری و بەقسەی پەیامنێری 964 لە چیای کۆڕەک نزیکەی 20 سانتیم بەفر باریوە.
رێژەی بارانبارینی 24 کاژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
هەولێر 0 ملم
تەوێڵە 19.8 ملم
سلێمانی 1.2 ملم
دهۆک 0 ملم
هەڵەبجە 8.6 ملم
سۆران 0.2 ملم
بجیل 0 ملم
شەقڵاوە 0 ملم
بارزان 0.2 ملم
دینارتە 1.4 ملم
رواندز 0 ملم
حاجی ئۆمەران 5.4 ملم