10 کەس برینداربوون

لە رووداوی هاتوچۆکەی گەرمیان چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە سیانیان خوشکن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا کرۆلا، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، لەسەر ڕرێگای کەلار سلێمانی، لە نزیک بەردەسووری کۆن، خۆی کێشا بە ستوونی رووناکی شەقامەکە، ئەوکات دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و دواتر دوو منداڵی دیکەش گیانیان لەدەستدا.

سێ لە منداڵەکان خوشکن و دوانیشیان دوانەن منداڵەکەی دیکەش خزمیانە.

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت،”ھەر لە سەرەتای رووداوەکە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا، درەنگانێکی شەوی رابردوو بەھۆی خراپی دۆخی تەندروستیان دوو منداڵیتر گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان لە رووداوەکە گەیشتە چوار کەس”.

“یەکێکی دیکە لە منداڵەکان کە بریندارە دەوترێت دۆخی تەندروستی باش نیە، بەڵام بریندارەکانی دیکە تەندروستیان باشترە”،سامان عەلی وای وت.

کاتی رووداوەکە رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـی وت،”بەھۆی ئەو رووداوە 10 کەس ھێنراوەتە نەخۆشخانەکەیان، ئەوکات دوانیان گیانی لەدەستدابوو، ھەروەھا سێ کەسیان رەوانەی سلێمانی کرا، دواتر دوانی دیکەیان گیانی لەدەستدا”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

 لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دووکەس گیانیان لەدەستداوە و 10...

 لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دووکەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیش بریندار بوون