نابیستان درووستیان کردووە

پێشانگایەکی شێوەکاری لە هەولێر 48 تابلۆی تیا پیشاندرا

964+

ژوولی عەدنان

قوتابیانی نابیست لە شاری هەولێر پێشانگایەکی شێوەکارییان لە گەلەری جیهان بۆ کرایەوە و تابلۆکانیان نمایش کرد.

لە پێشانگاکە 48 تابلۆی کۆلاج و ئەبسرتاکت و دەربرینخوازی بە قەبارەی جیاواز نمایشکراون.

لە لاپەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گستی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بڵاوکراوەتەوە ” لە زانکۆی جیهان یەکەمین پێشانگای تایبەت بە کاری هونەری نابیستان کرایەوە و کارەکان تایبەتن بە قوتابیانی پەیمانگەی هیوای نابیستان”.

پێشتریش لە کۆبوونەوەیەکی نێوان بەڕیوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و راوێژکارانی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر، بڕیاڕدرا بۆ ئەمساڵی خوێندنی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر، خوێندکاری نابیست وەربگرن، بە مەرجێک لە تاقیکردنەوەی توانستدا سەرکەوتووبن.

“خوێندکارمان هەیە نابیستە بەڵام دەتوانێت وێنەکێشی باشی لێدەربچێت”، پەیمان عەبدولکەریم شێروانی بەڕێوەبەری چاودێریی کەمئەندامانی هەولێر ئەمڕۆ ئەمەی بە 964 وت.

لە لای خۆیانەوە وەزارەتی پەروەردە ئامادەیی خۆیان لە وەرگرتنی قوتابیانی نابیست لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان دەربڕیوە.

کێشەی لێکتێگەیشتن لە نێوان مامۆستایان و قوتابیانی پەی...

کێشەی لێکتێگەیشتن لە نێوان مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەی نابیستان هەیە

ماراسۆنێکی کورتمەودا بۆ منداڵانی ئۆتیزم و نابیست و ADHD ...

ماراسۆنێکی کورتمەودا بۆ منداڵانی ئۆتیزم و نابیست و ADHD ئەنجامدرا