بەدار و خاکەناز لەیەکتریان داوە

بەهۆی فول لایتەوە پێنج کەس لەخورماتوو بریندابوون

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەخورماتوو بەهۆی فلول لایتەوە، ژمارەیەک گەنج دەبێتە شەڕ دەمەقاڵەیان و پێنج گەنج بە خاکەناز برینداربوون.

رزگار عەبدڵا، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بنکەی پۆلیسی کۆماری لە خورماتوو بە 964ـی وت، لەگەڕەکی کۆماری بەهۆی فولایت و دەست شکانەوەی ئۆتۆمبێلەوە، ژمارەیەک هاوڵاتی بووەتە شەڕ و دەمەقاڵەیان و تێیدا بە دار و خاکەناز  لەیەکتریان داوە و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.

وتیشی، دوای گەشتنی هێزەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە پێنج کەسی دیکەش کەسەرچاوەی شەڕەکە بوون دەستگیرکران و رەوانەی بنکەی پۆلیس کراون و دەستبەسەرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکان پێشتر ناکۆکیان لەنێواندا هەبووە و چارەسەرکراوە، بەڵام ئەمشەو بەهۆی دەستشکانەوەیان  بە ئۆتۆمبێل بەسەر یەکتردا، کێشەکەیان دووبارە سەری هەڵداوەتەوە و لەئێستاشدا سەرجەمیان دەستبەسەر کراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی