بچنە بەغدا و بەشدارى پێشەنگایەکى نێودەوڵەتى بکەن

کۆمپانیا و خاوەنکارەکان ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

ژوورى بازرگانى هەولێر، کۆمپانیا و خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ بە بەشدارى 22 کۆمپانیاى میسرى، پێشەنگایەکى نێودەوڵەتى دەکرێتەوە و داوا دەکات بەشدارى بکەن.

پێشەنگاکە لەژێر ناوى پێشانگەی نێودەوڵەتی عێراق بۆ بنیاتنان، بیناسازی و ژێرخانی ئابووری، لە پارێزگای بەغدا بەڕێوە دەچێت.

مەعروف هەرکى، جێگرى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر بە 964ـى وت،”هەر کۆمپانیا و خاوەنکارێك دەخوازێ دیداری بازرگانی لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکانی میسری ئەنجام بدات لە شاری بەغدا، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بکات و دوامۆڵەتیش ئەمڕۆیە بۆ خۆتۆمارکردن”.

مانەوەی یەك شەو لە هۆتێل لە شاری بەغدا، لەسەر ئەستۆی رێکخەری پێشانگاکە دەبێت

بە وتەى مەعروف هەرکى، کونسوڵخانەى میسر زۆر هەماهەنگە لەرووى بازرگانییە و مەبەستیانە خاوەنکار و کۆمپانیاکانیش بەشدارى بکەن.

جەختى لەوەشکردەوە کە پەیوەندى بازرگانى نێوان هەرێم و میسر زۆر باشە و هەماهەنگیان هەیە.

وەم باسى دەکات، لەدواى شەڕى روسیا و ئۆکرانیاوە بۆ کەلوپەل و مەوادى کشتوکاڵى زیاتر پیشت بە میسر دەبەستن.

شاندێکى بازرگانى هەرێم سەردانى بەنگلادیش دەکەن

شاندێکى بازرگانى هەرێم سەردانى بەنگلادیش دەکەن