لە ئێران داوای ریفراندۆم دەکرێت
+964
هێرۆ مەولودی
میر حوسێن موسەوی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێران، لە پەیامیكدا بۆ رزگارکردنی ئێران، داوای ریفراندۆم بۆ گۆڕین یان هەموارکردنهوهی دەستووری ئێران دەکات.
میر حوسێن موسەوی، کە ماوەی 12 ساڵە لە ناو ماڵەکەی خۆی زیندانییە، لە وتارێکیدا كه لە ماڵپهڕی کەلیمە بڵاوکراوەتەوە، لهژێر ناونیشانی “بۆ رزگاری ئێران”، چەند پێشنیازێكی بە دەسەڵاتدارانی ئێرانی داوه، یهكێك لهوانه ئهنجامدانی راپرسییه.
موسەوی لە پەیامەكهیدا بە ئاشکرا لایەنگری و پشتیوانی خۆپێشاندهرانی وڵاتهكهی كردووه و نووسیویەتی، “هاوڵاتیان لە سەر داوای رەوای خۆیانن و مافی خۆیانە و سەرکوتی هێزەکان و لهسێدارهدان و کوشتنی خەڵکێک، کە داوای مافی خۆی دەکات، هەموو راستییەکانی بۆ ئێمە ئاشکرا کرد، کە دەسەڵاتداران هیچ هەنگاوێكیان بۆ چاکسازی نەناوە”.
لە بهشێكی دیكهی نووسینهكهی موسەویدا هاتووە، “ریفراندۆم بۆ گۆڕین یا هەموارکردنەوەی یاسا، بۆ ئێرانێکی ئازادە”.
ئەم پەیامەی موسەوی، بهر له چهند رۆژێكه له بهڕێوهچوونی ساڵیادی 44ـمینی شۆرشی ئیسلامیی ئێران، بەم پەیامەش خوازیاری کۆتاییهێنانی دەسەڵاتی ئێستای ئێرانە.
میر حوسێن موسەوی لە کاتی شۆڕشی ئیسلامی، سەرۆک وەزیرانی ئێران و کەسێکی نزیک لە خومەینی بوو، لە ساڵی 2009 بووە دیارترین سەرکردەی بزووتنەوەی سەوز، کە دژی سەرۆک کۆمار مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەریهەڵدا، لەو کاتەوەش لە ماڵەکەی خۆیدا سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.