964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى مه‌خمور، تیمی پاراستنی تەندروستی هەڵسان بە رشاندنی دوکەڵ له‌ناو كۆڵان شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و زینده‌وه‌ر و مێش و مێروولانه له‌ناو بچن كه زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى ته‌نیوه، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت، ساڵانه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
د. ئاسۆ عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى تەندروستی قەرەچوغ به 964ـى راگه‌یاند، له دوێنێوه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به ئامێرێكت تایبه‌تى تیڤا ده‌ستپێكردووه و ماوه‌ى سێ ده‌خایه‌نێت تا ته‌واوى سه‌نته‌ره‌كه ده‌ڕشێنن.
وتیشی “ئه‌و ماده‌یه‌ى شوێنه‌كانمان پێڕشاندووه، ماوه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو ته‌واوى مێش و مه‌گه‌زه‌كان له‌ناو ده‌بات”.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناو سه‌نته‌رى مه‌خمور به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر سه‌وزایی و چه‌مى لێیه‌و به‌ره‌و وه‌رزى هاوینیش ده‌چن هه‌رچی مێش و مێرووله‌یه له‌و شوێنانه كۆده‌بنه‌وه، د. ئاسۆش دووپاتیكرده‌وه، كه ماده رشێندراوه‌كه هیچ ژیانێكی بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر نابێت.
شارەوانی هەڵەبجە هەڵمەتێکی رشاندنی دەستپێکرد
هەڵمەتی رشاندنی دەرمانی مێرووی زیانبەخش دەستیپێکرد