نرخی سەوزە و میوە بەگوێرەی عەلوەی هەولێر
+964
فەهمی نەبی
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر نرخی شتومەک لە بازاڕ دروستکردووە، لەنێو پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیان نرخی سەوزە و میوە گۆڕانی بەسەرداهاتووە و نرخی بەشێکیان دوو هێندە بەرزبووەتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 4ی شوبات، تۆڕی 964 تەلەفۆنی بۆ عەلوەی هەولێر کرد، فەرهاد نامیق، خاوەنی کۆگایە لەوێ و نرخی سەوزە و میوەی بۆ ئەمڕۆ ئاشکرا کرد.
نرخی سەوزە و میوەکان بۆ هەر یەک کیلۆیەک لە عەلوەی هەولێر:
پیازی ئێرانی هەزار و 650 دینار
پیازی دۆڵمە – سوری 950 دینار
پیازی سوور – تورکی هەزار و 100 دینار
هەناری تورکی هەزار و 200 دینار
تەماتەی ئێرانی 600 دینار
خەیار 900 دینار
لیمۆ 750 دینار
هەرمێی تورکی 1250 دینار
پاقلەی سوری هەزار دینار
کودی ئێرانی 700 دینار
کیوی 750 دینار
لەبارەی گرانبوونی نرخی پیاز، فەرهاد دەڵێت، بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە نرخی پیاز گران بووە، بەو پێیەی ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین رێژەی پیاز و پەتاتە بەرهەمدەهێنێت، ئەو پیازە سپیەی لێرە خواستی لەسەرە لە ئێرانەوە دێت، ئەوان گومرگیان بۆ پیاز گران کردووە بۆ ئەوەی خواستی ناوخۆیی کەم نەکات، ساڵی پار ئەم کاتە پیاز بە 550 دیار بوو.
لەبارەی ئەوەی چۆن شەڕی ئۆکرانیا کاریگەری لەسەر نرخی پەتاتە دروست نەکردووە، فەرهاد وتی، جێگرەوەی پەتاتەی ئۆکرانی بۆ کوردستان پەتاتەی سورییە، بۆیە نرخی پەتاتە نەگۆڕاوە.
تۆڕی 964 بەدواداچوونی کرد بۆ بەرهەمی پیازی ناوخۆ، گەیشتە ئەو ئەنجامەی، لە هەرێمی کوردستان ئێستا وەرزی چاندنی پیاز نییە، بۆیە ناتوانرێت پشت بە بەرهەمی ناوخۆ ببەسترێت.
پرسیاری بەرهەمی ناوخۆمان کرد لە عەلوەکان، جگە لە کاهوو، کەلەرم، سێوی ژێرزەوی و شێلم، هیچ سەوزە و میوەیەکی دیکە بەرهەمی ناوخۆ نین.