ناگاتەوە بە 72 دۆلاریش

نرخى نەوت دابەزى

964+

وریا فەتاح

گرژییەکانی سوریا لە هەفتەی رابردوو بەردەوام نرخی نەوتی بەرەو دابەزین دەبرد، ئەمڕۆش لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکان هیچی وای لەگەڵ هەفتەی رابردوو فەرق نییە و نرخەکە نەگەیشتووە بە 72 دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.12.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی جیهانیدا بە 71 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بە رێژەى 0.32 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 68 دۆلار و 01  سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت 0.36% دابەزیوە.

گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دۆخى سوریا بە تایبەت، رەنگە یەکێک بن لە هۆکارەکانى دابەزینى نەوت، ئەوە جگە لەوەى خواستى چین لەسەر بەرهەمى نەوت رووى لە کەمییە، یەکێکى دیکەش لە هۆکارەکان بەرزیی بەرهەمهێنانى نەوتە بە قەبارەیەکى زۆر.

کەوتنی رژێمی سوریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ئەو ناوچەیە، کاریگەری بە رێژەیەکی زۆر نەکردووەتە سەر نرخی نەوت.

نرخی نەوت 71 دۆلارە

نرخی نەوت 71 دۆلارە