دیمەنێك لە كۆڕبەندەكە، فۆتۆ: ئاژانسی هەواڵی عێراق
لە چ بوارێک؟
عێراق رێكەوتنی لەگەڵ 15 كۆمپانیای یۆنانی واژۆ كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند یاداشتی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ 15 كۆمپانیای یۆنانی لە بوارەكانی بونیادنان و كشتوكاڵ و تەندروستی واژۆ كردووە.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ دووشەممە 9.12.2024 لە راگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، لە چوارچێوەی گفتوگۆیەكانی لیژنەی هاوبەشی عێراق – یۆنان، یەكێتیی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق یاداشتی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ 15 گەورە كۆمپانیای یۆنانی لە بوارە جیاجیاكانی بونیادنان، كشتوكاڵ و تەندروستی واژۆكرد.
شاندێكی باڵای حكومەتی یۆنان و پیاوانی كار و وەبەرهێنەرانی یۆنانی لە بەغدان و كۆڕبەندێكێان لەگەڵ هاوتا عێراقییەكانیان ئەنجامداوە، بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەردوولا و ئەنجامدانی كاری هاوبەش.
وەزارەتی بارزگانیی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، گفتوگۆیەكانیان لەگەڵ یۆنانییەكان دەستپێكردووەتەوە، كە لە ساڵی 2000ـەوە وەستا بوو، ئێستاش هەوڵ دەدەن پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكانیان پەرە پێبدەن.