لە سلێمانی

لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

ژیوار خدر

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لە شاری سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 9.12.2024، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کۆرۆلا تاکسی و ڤۆلکس واگن تایبەت لە گەڕەکی کوردسات روویدا.

دەشڵێت، لە رووداوەکەدا، شۆفێری تاکسیەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەش بریندارەو ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

روونیشیکردووەتەوە، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵە لەلایەن یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانەوە.