مافی پەنابەرێتیان وەرگرت

بەشار ئەسەد و خێزانەکەی لە روسیان

964+

شۆڕش قادری

دوای هەڵاتنی لە سوریا، بەشار ئەسەد خۆی و خێزانەکەی گەیاندووەتە روسیا و مافی پەنابەرێتیان لەو وڵاتە وەرگرتووە.

ئاژانسی هەواڵی تاسی روسیا لەزاری سەرچاوەیەک لە کۆشکی کرملین بڵاویکردووەتەوە کە بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی گەیشتوونەتە مۆسکۆی پایتەختی روسیا و حکومەتی ئەو وڵاتە بە هۆکاری مرۆیی، مافی پەنابەرێتی پێداون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی روسیا بەردەوام پشتیوانی لە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای رووخانی حکومەتەکەی، بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی دیار نەمابوون و دەنگۆی جۆراوجۆر لەبارەی چارەنووسیان بڵاودەبووەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 8.12.2024، دوای 53 ساڵ لە دەسەڵاتداری بنەماڵەی ئەسەد، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن چوونە ناو دیمەشقی پایتەختی سوریا، سەرۆک کۆمار هەڵات و حکومەتەکەی ئەسەد کەوت.

"کەوتنی رژێمی دەسەڵاتداری سوریا سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە"

مەزڵوم عەبدی: روخانی رژێمی سوریا ساتەوەختێکی مێژوویە

مەزڵوم عەبدی: روخانی رژێمی سوریا ساتەوەختێکی مێژوویە

هاکان فیدان هەڵوێستى تورکیاى لە بارەى سوریاوە راگەیان...

هاکان فیدان هەڵوێستى تورکیاى لە بارەى سوریاوە راگەیاند