لە هەولێر
هەزار و 240 مەتر سێجا لە خۆڵ و خاشاک پاککرایەوە
964+
ژێوار خدر
بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپاریزی هەولێر هەزار و 240 مەتر سێجای لە دەوروبەری چەند قوتابخانەیەک پاککردەوە و دەشڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا هەڵمەتەکانی پاککردەنەوەیان بەردەوام دەبێت.
شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 8.12.2024 رایگەیاند، لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکیان لە گەڕەکی رزگاری دەستپێکردووە.
دەشڵێت، بڕی هەزار و 240 مەتر سێجایان، لە پاشماوەی بیناسازی و خۆڵ و خاشاکی کەڵەکەبوو، لە پێش قوتابخانەی دارین و بابەگوڕگوڕ و پشت قوتابخانەی عێراق کۆکردووەتەوە، کە دیمەنێکی ناشرینی بە ناوچەکە بەخشیبوو.
روونیشیکردووەتەوە، لە رۆژانی داهاتوودا هەڵمەتەکە بەردەوامی دەبێت لە پێناو پاکڕاگرتنی شاری هەولێر.