مانگانە چەندە؟

نزیكەی 27 هەزار پێشمەرگە لە هەژماری منەوە هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پڕۆژەی هەژماری من ئاشكرای كرد، مانگانە نزیكەی 27 هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكان هاوكاری هێزە هاوپەیمانەكان بە رێگەیەكی دیجیتاڵی لە هەژماری منەوە وەردەگرن.

بەپێی راگەیاندراوێكی هەژماری من، كە بۆ 964 نێردراوە، ئاماژە بەوە دەكەن، مانگانە 26 هەزار و 650 ئەندامی لیوا هاوبەشەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، لە رێگەی هەژماری منەوە هاوكاریی هاوپەیمانان وەردەگرن.

هەژماری من، دەڵێت، لە رێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارە ATM و لە 242 ئامێر و لە 78 كابینە، پێشمەرگە دەتوانن پارە رابكێشن.

پڕۆژەی هەژماری من، داتاكانی مانگی تشرینی یەكەمی رابردووی لە راگەیاندراوەكەدا باس كردووە، كە بەم جۆرە لیوا هاوبەشەكان هاوكارییەكانیان وەرگرتووە:

هەولێر: 15 هەزار و 872 پێشمەرگە

سلێمانی: پێنج هەزار و 833 پێشمەرگە

دهۆک: چوار هەزار و 945 پێشمەرگە.

مانگانە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، بڕەپارەیەك كە لە سەرووی 13 ملیار دینارە، وەك هاوكاری بە لیوا هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان دەدەن، كە ژمارەیان 30 لیوایە و لەو چوارچێوەیەشدا زیاتر لە 50 هەزار پێشمەرگە سوودمەند دەبن و هەریەكەیان زیاتر لە 400 هەزار دینار وەردەگرن.

بە پێی رێككەوتنێك، كە بۆ پێشخستن و بەهێزكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، تا كۆتایی ساڵی 2025 ئەو هاوكارییە داراییەی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، جگە لە هاوكاری لۆجستی و پێداویستی و خولی مەشق و راهێنان.

دوو هەزار و 500 فەرمانبەر لە رێگەی

دوو هەزار و 500 فەرمانبەر لە رێگەی "هەژماری من" مووچە وەردەگرن