4ـى ئێوارە بۆ 5ـى بەیانى

قەدەغەى هاتوچۆ لە دیمەشق راگەیەنرا

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، ژوورى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، قەدەغەى هاتوچۆى لە دیمەشقى پایتەختى سوریا، راگەیاند.

بەپێى راگەیەنراوەکە بێت، قەدەغەکە لە کاتژمێر 4ـى سەر لە ئێوارەوە دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 5ـى بەیانى بەردەوام دەبێت.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵى دیمەشقى پایتەختی سوریایان کرد و رژێمى بەشار ئەسەدیان لەکارخست و حوکمى 53 ساڵەى ئەو بنەماڵەیە کۆتایى هات.