بەهۆی کۆنترۆڵکردنى دیمەشق

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر بارى لەناکاوى راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، بارى لە ناکاوى لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا راگەیاند و داواى لە هاونیشتمانییان و دامەزراوەکان کرد لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن.

لەڕاگەیەندراوەکەدا کە ئاراستەى هاونیشتمانییان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، یەکینەکانى پاراستنی گەل و سەرجەم دامەزراوەکان کراوە، بەڕێوەبەریەتیی خۆسەر داواى کردووە لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن.

داواش لە هەموو ئەو لایەنانە دەکات گوند و شارەکانیان لە هەموو مەترسییەک بپارێزن.

راگەیاندنى بارى لەناکاو لە بەرێوەبەرایەتیی خۆسەر، هاوکاتە لەگەڵ کۆنترۆڵکردنى دیمەشق لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە.

هاوکات، ژووری ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی گرووپە چەکدارەکان، رایگەیاند، “پاش 50 ساڵ لە ستەم لەژێر دەسەڵاتی بەعسدا و 13 ساڵ لە تاوانکاریی و ستەمکاریی دەربەدەرکردن، ئەمڕۆ 8ـى 12ـى 2024 کۆتایی ئەم سەردەمە تاریکە و سەرەتای سەردەمێکی نوێ بۆ سووریا رادەگەیەنن.”

دۆخى سوریا کاریگەرى لەسەر ئاسایشى خۆراک دەبێت؟

دۆخى سوریا کاریگەرى لەسەر ئاسایشى خۆراک دەبێت؟