پۆلیسی کۆمەڵگەیی منداڵ و مێرمنداڵانی خەبات هۆشیاردەکاتەوە

پۆلیسی کۆمەڵگەیی منداڵ و مێرمنداڵانی خەبات هۆشیاردەکاتەوە

میدیازان – سەعید محەمەد – خەبات

پۆلیسی کۆمەڵگەیی بەشی قەزای خەبات هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ هۆشیارکردنەوەی منداڵ و مێرمنداڵانی قوتابخانەکان، لە مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر.

 ئەوان جگە لە ماددەی هۆشبەر، باسی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیشیان بۆ دەکەن.

 عەقید کەمال سابیر، بەرپرسی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لەخەبات بەمیدیازانی وت، لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دەستیان کردووە بە پێشکەشکردنی سیمینار لە قوتابخانەکانی ئامادەیی سنوری قەزاکە.

 دەڵێت، لە سیمینارەکەدا لەبارەی ماددەی هۆشبەر، ئامێرەکانی پەیوەندی و پاراستنی موڵکی گشتی رێنمایی بە قوتابییەکان دراوە.

پۆلیسی کۆمەڵگەیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە و لە ساڵی ٢٠١٤ لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە، ئەرکیان تەنیا هۆشیارکردنەوەو پێشکەشکردنی رێنماییە لەبارەی پرسەکانی ناو کۆمەڵگەو لێکەوتە یاساییەکانیان.

بەگوێرەی ئامارەکانی بنکەی خەباتی پۆلیسی کۆمەڵگەیی، لە دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا، هیچ کەسێک سکاڵای تۆمارنەکردووە بە فەرمی لەسەر بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە نێو قوتابیانی قەزاکە.