دیمه‌نى گۆڕستانێكی كه چه‌ند كه‌سێكی تێدا نێژراون له‌گه‌ڵ نامه‌كه‌ى باوكى گه‌نجه خنكاوه‌كه له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
رووداوه‌كه‌ى شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌رى كه‌ناراوییه‌كانى ئیتاڵیا
له سه‌ركه‌پكان باوكێك داواى فیزا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواى ناسینه‌وه‌ى ته‌رمى كوڕه‌كه‌یدا بچێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خێزانێكی ئیداره‌ى راپه‌ڕین داواكاره فیزاى وڵاتى ئیتاڵیایان بۆ دابین بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌و وڵاته بكه‌ن و له‌رێگه‌ى پشكنینى DNA كوڕه خنكاوه‌كه‌یان بناسنه‌وه، كه شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌رووداوى نقوبوونى به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران له كه‌ناراوییه‌كانى ئیتاڵیا خنكان.
خنكاوه‌كه، ناوى هه‌ردی كاروخ، خه‌ڵكی گوندی رێزینێى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكانى سه‌ر به رانیه‌ى ئیداره‌ى راپه‌ڕینه.
كاروخ ئیسماعیل، باوكى هه‌ردى له نامه‌یه‌كدا كه له سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى راپه‌ڕین بڵاوكراوه‌ته‌وه، داواى هاوكارى ده‌كات بۆ دابینكردنى فیزاى وڵاتى ئیتاڵیا، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌م وڵاته بكات و ته‌رمى كوڕه‌كه‌ى بناسێته‌وه.
به‌پێیى ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه، ئه‌وان پرسه‌شیان بۆ كوڕه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزرابووه‌وه و ده‌ڵێت “لە ئێستادا چەند تەرمێک لەو وڵاتە نێژراون و نەگەڕێندراونەوە بۆ کەسوکاریان و ده‌مانه‌وێت به‌دواى ئه‌م ته‌رمانه‌دا بچین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى پشكنینى DNA ته‌رمى كوڕه‌كه‌ى بناسێته‌وه و بیگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا هێمن عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان بۆ 964 رایگه‌یاند تاوه‌كو ئێستا كه‌سوكارى ئه‌م گه‌نجه سه‌ردانیان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م داواكارییه‌یان هه‌بێت.
وتیشی “ئێمه ناتوانین راسته‌وخۆ فیزا بده‌ین به‌ڵام ده‌توانین له‌رێگه‌ى نووسراوى فه‌رمی پشتگیری و كارئاسانیان بۆ بكه‌ین بۆ ئیداره‌ى راپه‌ڕین و ئیداره‌ش نووسراو بۆ ئه‌و شوێنه بكات”.
له رووداوى نقوومبوونى به‌له‌مه‌كه‌ى مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ 26 هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان كه له‌ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زى جیاواز پێكهاتبوون، خنكان، به‌شێكیان ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه و به‌شێكی دیكه‌ش نه‌دۆزرابوونه‌وه.
ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ى له رووداوه‌كه خنكابوون و خه‌ڵكی سنوورى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان بوون جگه له هه‌ردى كاروخ، خێزانێكی دیكه‌ش به‌ناوى هه‌ژار مه‌ولود له‌گه‌ڵ خێزان و دوو منداڵى دیكه‌ى له‌و رووداوه‌دا خنكان.