وەزارەتى بازرگانى وەڵام دەداتەوە

دۆخى سوریا کاریگەرى لەسەر ئاسایشى خۆراک دەبێت؟

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى بازرگانيى عێراق دڵنیایى دەدات کە گرژییەکانى سوریا کاریگەرى لەسەر ئابوورى و ئاسایشى خۆراکى عێراق نابێت.

سوریا هەناردەکارێکى سەرەکى سەوزە و میوەیە بۆ عێراق و پێش رووداوەکانى 2011، سوریا لە هەناردەکانیدا عێراقى لە پلەى یەکەم دانابوو.

محەمەد حەنون، وتەبێژى وەزارەتى بازرگانى عێراق بە ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى راگەیاندووە، یەکەم ئەرکى حکومەت لە دواى پێکهێنانییەوە دابینکردنى پێداویستییەکانى ئاسایشى خۆراکە بۆ هاوڵاتیان، بۆیە پلانى ئەوە رەچاوکراوە و گرژى و ئاڵۆزییەکانى سوریا کاریگەرى لەسەر ئابوورى و ئاسایشى خۆراکى عێراق نابێت.

وەک ئەوەى روونى کردووەتەوە، پلانەکەیان بە شێوەیەکە کە بۆ پێداویستى ناوخۆیى هەمەچەشنکردنى هاوردەیان رەچاو کردووە لە وڵاتانى دراوسێوە، بۆ ئەوەى لە کاتى تەنگژەدا رووبەڕووى قەیران نەبنەوە.

جەختى لەوەشکردەوە، سەرەڕاى قەیرانى سوریا، بەڵام بازاڕەکانى ناوخۆ سەقامگیرن.

دوێنێ هەینى، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوى کردەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیان گرت بەسەر دەروازەی سنووری بوکەمال لە نێوان سوریا و عێراق، لە دیوی عێراقیشەوە تائێستا دەروازەکە (قائیم) بە کراوەیی ماوەتەوە.

هەسەدە گەیشتە بوکەمال

هەسەدە گەیشتە بوکەمال