حەوت مانگ لەمەوبەر لە گوندێک دۆزرابووەوە
ئێسکە بەبەردبووە دۆزراوەکەی گەرمیان چی بەسەرهات؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حه‌وت مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئێسكێكی به‌به‌ردبووى گه‌وره له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان دۆزرایه‌وه، هه‌ر ئه‌وكات برایه زانكۆی سلێمانى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌سه‌رى، به‌ڵام شوێنه‌وارى گه‌رمیان ده‌ڵێت، ئێسكه‌كه هه‌روه‌كو خۆیه‌تى و هیچ كارێكی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئێسكه‌كه له‌رۆژى 27.3.2024 لە گوندی مەنسوڕئەلكان له باكووری ناحیه‌ی رزگاری، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گونده‌كه دۆزرایه‌وه، كه به‌هۆى بارانبارینى زۆره‌وه له‌ژێر خاك ده‌ركه‌وتبوو.
ئه‌وكات پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى رزگارى وتبووى نازاندرێك ئێسكه‌كه هی چ ئاژه‌ڵێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام رێكخراوێكی ژینگه‌دۆست و گه‌ردوونناسێكیش وتبوویان “پێده‌چێت ئێسكه‌كه ئێسكى فیل بێت”.
درێژییه‌كه‌ى 80 سانتیمه‌تر و پانییه‌كه‌شی 25 سانتیمه‌تره.
ساڵح محه‌مه‌د سمین، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان به 964ـى راگه‌یاند، ده‌مێكه ئێسكى ئه‌م ئاژه‌ڵه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه گه‌ریمان و ئێستا له مۆزه‌خانه پارێزراوه.
وتیشی “ئه‌وكات كه برابوو بۆ زانكۆى سلێمانى هیچ كارێكیان له‌سه‌ر نه‌كردبوو كه بزاندرێت ئێسكی چ ئاژه‌ڵێك و بۆ چ سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه هێنامانه‌وه گه‌رمیان”.
ئاشكراشی كرد، له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌كى وڵاتى ئیتاڵیا قسه‌یان كردووه كه له داهاتوودا كار له‌سه‌ر ئه‌م ئێسكه بكات.
روونیشیكرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م ئێسكه بودجه‌ى پێویسته، ئه‌وانیش وه‌كو پێویست له‌به‌رده‌ستیان نییه بۆیه تاوه‌كو ئێستا وه‌كو شوێنه‌وارى گه‌رمیان نه‌یانتوانیوه كارى له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت “زانكۆ ئیتاڵییه‌كه به‌ڵێنیان داوه هاوكاریان بكه‌ن بۆ ئه‌م ئێسكه”.