"تیمى زانكۆكانى ئێران بۆ گه‌شت هاتوون"
زانكۆیه‌كى ئیتاڵى كار له‌سه‌ر دوو شوێنه‌وارى نوێی گه‌رمیان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وار له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌كى وڵاتى ئیتاڵیا كار له‌سه‌ر دوو شوێنه‌وارى نوێى ئه‌م سنووره ده‌كه‌ن و تاوه‌كو ئێستاش نازاندرێت كه مێژووى ئه‌م دوو شوێنه‌واره بۆ چ سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
شوێنه‌وارى ته‌په‌ى گاور له سنوورى ناحیه‌ى قۆره‌توو و شوێنه‌وارى ته‌په‌ى قه‌ڵا له سنوورى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا ئه‌و دوو شوێنه‌واره‌ن كه كاریان تێدا ده‌كرێت.
ساڵح محه‌مه‌د سمین، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى ئیداره‌ى گه‌رمیان، به 964ـى راگه‌یاند، له‌رێگه‌ى گرێبه‌ستێكه‌وه له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌كى ئیتاڵیا ماوه‌یه‌كه ده‌ستيان به كاركردن له‌م دوو شوێنه‌واره كردووه.
وتیشی “شوێنه‌واره‌كه‌ى ته‌په‌ى گاور، له وه‌رزى یه‌كه‌مى كاركردنییه‌تى و ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان له وه‌رزی دووه‌میه‌تى، بۆیه تاوه‌كو ئێستا نازاندرێت مێژوویان بۆ چ سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ردوو شوێنه‌واره‌كه یه‌كه‌مجاره كاریان تێدا ده‌كرێت و ده‌كه‌ونه ئه‌وبه‌رى رووبار‌ى سیروان و كاركردن تێیاندا به‌شێوه‌ى وه‌رزى به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌و تیمه‌ى زانكۆكانى وڵاتى ئێرانیش كه له دوێنێوه له‌سنوورى گه‌رمیانن و شوێنه‌واره‌كانیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌م تیمانه بۆ گه‌شتكردن هاتوون و له‌به‌رنامه‌یاندایه زۆربه‌ى شوێنه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێن.
تیمه‌كان لە زانکۆكانی تەربیەت مدڕس و شەهید بەهه‌شتی وڵاتى ئێران هاتوون، بریتین له دوو شوێنەوارناس و چەند خوێندکارێکی ماستەر و دکتۆرا.
ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه تیمى ئەم زانكۆیانە به نیازى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان بن.