نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە
ماوەیەکە لە دەوری 70 دۆلار دەسوڕێتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە
شۆڕش قادری
نزیکەی دوو هەفتەیە نرخی نەوت لە نێوان 70 بۆ 75 دۆلار دێت و دەچێت و ئەمڕۆش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوت، نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4.12.2024، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی جیهانیدا بە 73 دۆلار و 82 سەنت دیاری کراوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 70 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئاگربەست لە لوبنان و دۆخى ئێستای سوریا، دوو هۆکاری سەرەکین کە کاریگەرییان لەسەر نرخى نەوت هەیە و ئەگەر دۆخى سوریا ئاڵۆز نەبوایە ئەگەری هەبوو نرخى نەوت زیاتر بەرز ببێتەوە.