سێ رۆژ دەخایەنێت

دووەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە کفری بەڕێوەدەچێت

شۆڕش قادری

بڕیارە رۆژی 12.12.2024 دووەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە کفری بەڕێوەبچێت و لەمڕۆشەوە ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵەکە دەستی پێکردووە.

قایمقامیەتی قەزای کفری لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دووەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لەژێر چاودێری قایمقامیەت و بە سپۆنسەری رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری کفری و کۆمپانیای جاف سیتی بەڕێوەدەچێت”.

ئاشکراشیکردووە، فێستیڤاڵەکە لە 12.12.2024 دەستپێدەکات و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، رۆژانە لە کاتژمێر 10ـی بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 5ـی  ئێوارە بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوە دەبێت و ژمارەیەکی زۆر پیشەوەر و خاوەنکار و کۆمپانیا بەشداری تێدا دەکەن.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، فێستیڤاڵەکە دەبێتە دەرفەتێکی لەبار بۆ رەخساندنی هەلی کار و پاڵپشتی کردن لە پیشەوەرانی خۆماڵیی و لەمڕۆشەوە ئامادەکارییان بۆ بەڕێوەبەردنی فێستیڤاڵەکە دەستی پێکردووە.

دوای 15 ساڵ کفری بە فێستیڤاڵی وەرزشی شادبووەوە

دوای 15 ساڵ کفری بە فێستیڤاڵی وەرزشی شادبووەوە