"بڕیارەکەى لیژنەى ئەمنى پارێزگاى سلێمانى چارەسەر نییە"
کرین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان راگیرا
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
لە سلێمانى کڕین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان راگیرا و نوێنەرەکەشیان دەڵێت، بڕیارەکەى لیژنەى ئەمنى پارێزگاى سلێمانى چارەسەر نییە.
سوارە عومەر، نوێنەرى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بە 964ـى وت،” ئەو بڕیارەى لیژنەى ئەمنى داویەتى لەجێى خۆی نییە و نەک ئەو بڕیارە چەند بڕیارى دیکەى لەم شێوەیەش دەربکرێت، چارەسەر نییە”.
وەک باسى دەکات، خاوەنى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیان خستووەتە دۆخێکى دەروونى ناخۆشەوە، چونکە هەموویان لە زەرەردان و وەکخۆى دەڵێت، حکومەت دەستیان بەسەردادەگرێت و حەقى خۆى وەردەگرێت، ئەى حەقى ئەو خەڵکەى کێ وەرى دەگرێت؟.
ئاشکراشى کرد، لە دواى دەرچوونى بڕیارەکەوە، کڕین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلەکان راگیراوە و کەس پارەى پێنادات.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح