لە سۆران

بوتڵێکی غاز ئاگری لە ماڵێک بەردا

شۆڕش قادری

لە سۆران بەهۆی لێچوونی غاز، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران ئەمشەو بە 964ـی وت، “ئاگادار کراینەوە لە گەڕەکی کۆمەڵگای گەڵاڵە ماڵێک ئاگری گرتووە، دواتر تیمێکمان گەیشتە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و زیانەکانی کەمتر بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئاگرەکە بەهۆی لێچوون لە بوتڵێکی غازەوە کەوتبووەوە و جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.