نووسینگەکانی خانووبەرە ئاگاداربن
مامەڵەکردن بە بەشێک لە زەوییەکانی بان ستی – بامۆک لە کەلار قەدەغەیە
964+
شۆڕش قادری
خاوەن نووسینگەکانی خانووبەرە لە کەلار وریابن و مامەڵە بە بەشێک لە زەوییەکانی پڕۆژەی بان ستی – بامۆک مەکەن، چونکە مامەڵەکانتان هەڵدەوەشێتەوە و خۆتان زەرەر دەکەن.
لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران ئاگاداری سەرجەم نووسینگەکانی خانووبەرە لەکەلار دەکاتەوە کە، “هیچ مامەڵەیەکی کڕین وفرۆشتن بە بەشی فراوانبوونی پڕۆژەی (بان ستی – بامۆک)ەوە نەکەن چونکە ئەو پڕۆژەیە موڵکی چینی کرێکارانە و مافی کۆمپانیا نییە هیچ مامەڵەیەکی پێوە بکات”.
دەشڵێت، “تێبینیمان کردووە هەندێک لە نووسینگەکانی خانووبەرە لە پەیجەکانیانەوە ریکلامی فرۆشتنی بۆ دەکەن بە زەوی یان بە خانوو، هەربۆیە لەهەر مامەڵەکردنێک تووشی رێکاری یاسایی دەبنەوە و هەرچەند مامەڵەی پێوە بکرێت، دواجار زەرەرمەند دەبن، چونکە ئەو زەویانە لەلایەن حکومەتەوە بۆ کرێکاران و ئەندازیاران تەرخان کراون”.