بە درۆن رووپێو دەكەن
شاره‌وانیى هه‌ریر ماسته‌رپلانی قه‌زاكه‌ى ده‌ستپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیی قه‌زاى هه‌ریر، ده‌ستى به جێبه‌جێكردنى ماسته‌رپلانى قه‌زاكه‌ى كردووه و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ئه‌م ماسته‌رپلانه زۆر كێشه‌مان له كۆڵ ده‌كاته‌وه و پێشبینیش ده‌كه‌ن رووبه‌رى قه‌زاكه‌یان فراوانتر بكات.
كاره‌كانى ئه‌م ماسته‌رپلانه به رووپێویكردن له رێگه‌ى فڕۆكەی درۆنه‌وه ده‌ستیپێكردووه و هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه نەخشەی کەرتی گەڕەکەکانیشیان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
بێوار عه‌دنان، سه‌رۆكى شاره‌وانیى هه‌ریر به 964ـى راگه‌یاند ماوه‌ى دوو رۆژه له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنى كراوه و دوو رۆژی دیكه‌شیان پێویسته تا كاره‌كه‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن.
وتیشی “تا ئێستا نه‌خشه‌ى كه‌رتى گه‌ڕه‌كه‌كان له قه‌زاكه‌ماندا نییه، ته‌نیا كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى ناو هه‌ریر هه‌یه‌تى، به‌ڵام له رێگه‌ى ئه‌م ماسته‌رپلانه‌وه ده‌بینه خاوه‌نى ئه‌م نه‌خشانه‌ش”.
له سه‌نته‌رى قه‌زاى هه‌ریر 15 گه‌ڕه‌ك و یه‌ك كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێبوون هه‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، رووبه‌رى سه‌نته‌رى قه‌زاكه‌یان 33 هه‌زار دۆنم زه‌ویه و پێشبینى ده‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌م ماسته‌پلانه‌وه، رووبه‌رى زه‌وى له سنوورى شاره‌وانییه‌كان زیاتر ببێت.
ئه‌وه‌شی باس كرد، كه له داهاتووى نزیكدا پلانیان هه‌یه نه‌خشه‌ى كه‌رتى گونده‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌شیان جێبه‌جێ بكه‌ن و به پشتبه‌ستن به بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆش، به‌پێی پێویست حه‌ره‌مى گونده‌كانيان فراوان بكه‌ن.