رێگای خاڵس
سەرکێشی خاوەن تاهۆیەک رووداوێکی هاتوچۆی سەختی لێکەوتەوە
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
لە ئەنجامی خێرایی لێخوڕینی شۆفێرێک لە رێگای نێوان خاڵس – بەعقوبە رووداوێکی هاتوچۆ کەوتەوە و زیانی گیانی و مادی هەبوو.
فارس عەزاوی بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی دیالە، ئەم ئێوارەیە بە 964ی وت، لە ئاکامی ئەو رووداوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسیش بە سەختی بریندار بوونە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتیی بەعقوبە .
بە پێی ئەو زانیارییەی لە شایەدحاڵەکانی رووداوەکە دەست 964 کەوتووە، رووداوەکە بەو شێوەیە بووە کە خاوەن ئۆتۆمبێلێکی تاهۆ ویستویەتی بکەوێتە بەر بارهەڵگرێک و لە سایدی بەرامبەردا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا سیڤیا هاتووە و یەکسەر کەوتووەتە ژێری و شۆفێرەکە دەمودەست گیانی لەدەستداوە، سێ لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلە تاهۆیەکەش بریندار بوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا