هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە

نەوت بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد

وریا فەتاح

لەگەڵ کردنەوەى هەفتەى نوێى بازاڕى نەوت، نرخەکەى بە بەرزبوونەوە دەستى پێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 2.12.2024، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕى جیهانیدا بە 72 دۆلار و 18 سەنت دیاری کراوە و بەڕێژەى 0.34 سەنت بەرز بووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 68 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.32 سەنت بەرز بووەتەوە.

ئاگربەست لە لوبنان و دۆخى سووریا لە ئێستادا دوو لە پێکهاتە گرنگەکانن کە کاریگەریان لەسەر نرخى نەوت هەیە و ئەگەر دۆخى سوریا ئاڵۆز نەبوایە ئەگەر هەبوو نرخى نەوت بەرز ببێتەوە.

ساڵى رابردوو لەو کاتەدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.