نزیك لەنگەی هەولێر
ئاگر لە دوكانێكی جوانكاری لە هەولێر كەوتەوە
964+
دەشتی عارف
نوێكرایەوە 7:27
دوای هەوڵێكی زۆری تیمەكانی بەرگریی شارستانی، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا و ئێستاش تیمەكان خەریكن بە تەواوی ئاگرەكە كۆتایی پێدێنن، بۆ ئەوەی سەرهەڵنەداتەوە.
محەمەد سەلام خاوەنی ئەو دوكانەی سووتاوە، بە 964ی راگەیاند، ئاگرەكە لە بەشی پشتەوەی كۆگای دوكانەكەی بووە و دەنگێكی گەورە هاتووە، كە چوونەتە سەرەوە بینیویانە ئاگر هەڵگیرساوە.
وتیشی: پێدەچێت شۆرتی كارەبا بێت و لەگەڵ شاگردەكەم ئاگركوژێنەوەمان برد، بەڵام هەر نەكوژایەوە و دراوسێیەكانیش یارمەتیان داین، بەڵام هەر زیاتر تەشەنەی دەسەند.
“هیچم بۆ دەرنەچووە و زیانەكانم دەگاتە نزیكەی 100 هەزار دۆلار (10 دەفتەر)”، محەمەد سەلام وای وت.
هەواڵی یەكەم
ئاگرێكی گەورە لە دوكانێكی جوانكاری لە هەولێر و لە نزیك بازاڕی لەنگە كەوتووەتەوە.
ئاگرەكە لە دوكانێكی جوانكاری هەڵگیرساوە و پێنج ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوەی لێیە، بەڵام هێشتا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا