وەزیری بەرگری عێراق سەردانی ناوچەسنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا دەکات بە مەبەستی دڵنیابوونەوە
بەهۆی ئەو شەڕەی لە سووریا هەیە
رۆشتنەکەی وەزیری بەرگری عێراق بۆ شەنگال داخستنی سنوورەکانی بەدوادا هات
ژوولی عەدنان
ئەمڕۆ شەممە 30.11.2024 وەزیری بەرگری عێراق سەردانی شەنگالی کرد بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە پارێزگاریکردنی سنووری وڵات و ئەو باروودۆخە ئاڵۆزەی لە سووریا روودەدات.
پەرلەمانی عێراقیش داوای لە سەرۆک وەزیران کردووە کە خۆی چاودێری دۆخەکە بکات و هێزەکانی سنوور بخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ماوەی سێ رۆژە لە سوریاو بە دیاری کراوی لە حەلەب و ئیدلب شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی تەحریر شام کە گروپێکی چەکدارین بەردەوامە، بۆیە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەوەی راگەیاند کە ئەو شەڕە رەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و تەنانەت عێراقیش.
لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ وەزیری بەرگری سابت عەباسی گەیشتە شەنگال و ناوچە سنوورییەکان بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی ناوچەکە و سنووری نێوان عێراق و سووریا.
دوا بەدوای ئەو سەردانەش بە بڕێرای سوودانی سەرجەم سنورەکان لەگەڵ سووریا داخران.
لە بەرەبەیانی چوارشەممەی رابردووەوە شەڕی نێوان هێزەكانی حكومەتی سوریا و گرووپە چەكدارە جیاوازەكان لە نزیک شاری حەلەب دەستیپێكردووەتەوە، ئەمڕۆش دەستەی تەحریر شام کە گروپێکی چەکداریی توندڕەوە چووەنا و شاری حەلەب و دواتر لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند، سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا بە توندی پارێزراوە و ئاسایشێكی بەهێزی هەیە.